
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەییان پیشانداوە، بۆ ئەوەی دوای نزیکەی دوو ساڵ لە زووترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوت بکەنەوە، ئەپیکۆریش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە دووپاتکردەوە و ئامادەن بۆ هەنگاوە کردەییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامان سرووشتییەکان هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن کرا بۆ دەستپێکردەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەپێی بڕی بەردەست.
زانیاریی زیاتر: هەر ئەمڕۆ تیمێکی تەکنیکی لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنرا بۆ پشکنینی بۆری هەناردەکردنەوە نەوت و دیارکردنی ئامادەیی، هاوکات شاندی دانووستانکار پابەندی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە نیشانداوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمەڵەی پێشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیکور) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "کۆمپانیاکانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، بەڵام مەرجمان ئەوەیە ڕێككەوتنێكی نووسراو هەبێت و پارێزگاری مەرجەكانی گرێبەست و بازرگانی و ئابووری کۆمپانیاكان بكات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە