
دیمەنی ئاڵۆزی لە خۆپێشاندانەکە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دژ بە ئەزیەت دانی شۆفێران لە بازگەی كەركووك خۆپێشاندانە و خۆپێشاندەران ڕێگەی سەرەكی كەركووك - هەولێر دادەخەن.
چیرۆكی سەرەكی: لەبەرامبەر خاڵی گومرگی ڕێگەی سەرەكی كەركووك - هەولێر، شۆفێرانی بارهەڵگر بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەدژی ئەو ڕێگرییانەی لەهێنانی بەرهەم و كاڵای هاوردەكراو دەكرێت لەو خاڵە گومرگیە و لەدژی ئەزیەت دانی شۆفێران، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاڤا لە كەركووك دیار محەممەد ڕایگەیاند، عەمید شێرزاد مونفەری، جێگری فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك، گەیشتووەتە شوێنی خۆپیشاندانەكە و ئێستا وتووێژ لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكات بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە، هاوكات هێزێكی زۆری سوپای عێراقیش چوونەتە ناوچەكە.
گرفتەكە چییە: كێشە سەرەكییەكە ئەوەیە؛ ئاسایشی نەتەوەیی لە بازگەكان ڕێگری دەكات لەوەی تەنانەت كەلوپەلی سەرەتایی و ناوماڵیش تێپەڕ ببێت، ئەوە لەكاتێكدا ماوەیەك بەر لەئێستا پارێزگاری كەركووك لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەفسەرانی ئاسایشی نەتەوەیی، پێی ڕاگەیاندبوون ئەگەر هەر شمەكێك وەزنەكەی لە یەك تۆن كەمتر بوو، ئاساییە و هاووڵاتیان ڕەنگە بۆ ماڵی خۆیان یان دووكانداران بۆ دووكانەكانیان دەیهێنن و هیچ گرفتێكی نییە. بەڵام كێشەکە جارێكی دیكە دووبارە بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






