كات و شوێنی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی کۆمیسیۆن لە دوو پارێزگا ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 23 شوبات

کارمەندێکی سەر سندوقی دەنگدان یارمەتی دەنگدەرێک دەدات. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووق لەسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێدەكات، كارمەندان دەتوانن لەڕێگەی ئەو بانكانەی دیاریكراون یاخود نزیكترین بنكەكانی دەنگدان، شایستەكانیان وەربگرن.
چیرۆكی سەرەكی: دوای چوار مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خرایە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن. لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ و سۆران، پارەكە بەسەر 26 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا كارمەندانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی چەند گرفتێكی تەكنیكییەوە دابەش نەكراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەكشەممە 2025-02-23، نووسینگەی سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن كە ژمارەیان سەرووی 15 هەزارە دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان و ئەو شوێنانەشی كە بانكی لێ نییە، كارمەندان دەتوانن سەردانی بنكەكانی سەر بە كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
یەكەم: لهكاتی وهرگرتنی پاداشتەكە، پێویستە كارمەندان كارتی بایۆمهتری دهنگدان و كارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان ببەن، ئەوانەشی كارتی دەنگدانیان لێ وەرگیراوەتەوە، دەبێت سەردانی ناوەندیی تۆماركردن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.
دووهم: لهكاتی بوونی پشووی فهرمی، ڕۆژو بهرواری دابهشكردنی پاداشتهكه گۆڕانكاریی بهسهردا دێت و دهكهوێته ڕۆژانی دواتر.
سێیەم: جگه له خشتهكان دهتوانیت بۆ زانینی بڕی پاداشت و ناوی ئهو بانكهی پارهكهی لێوهردهگریت، كلیك له یهكێك لهم لینكانهی خوارهوه بكهیت:
دووەم
زانیاریی زیاتر: پارەی کارمەندەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارییەتیان لە رۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت بەم شێوەیە:
٠ ڕێكخەری بنکە 350 هەزار
٠ بەڕێوەبەری وێستگە ئەگەر فەرمانبەر بێت 150 هەزار و سوپاس و پێزانینێک کە پلە بەرزکردنەوەی دێنێتە پێش. ئەگەر فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار وەردەگرێت.
٠ کارمەندانی یەدەگ 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






