
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ قۆناغی یەکەم ڕۆژانە نزیکەی 185 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرین، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بڕەکەی وردە وردە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
وێنە گەوەکە: دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەبارەی دەستپێکردەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەپێی بڕی بەردەست کرا.
لێدوانی فەرمی: باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: ڕاگرتنی کارەکانی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە و پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ نۆژەنکردنەوە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنان بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە کەمترین بڕی دیاریکراوە لە بودجەدا.
٠ بڕی بەردەست ئێستا بۆ هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان 300 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، کە بەشێکی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخانکراوە، 185 هەزار بەرمیلی دیکەش بۆ هەناردەکردن تەرخاندەکرێت.
٠ تیمە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان کار لەسەر پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوت دەکەن بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی و ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت.
٠ وەزارەتی نەوت قسەی لەگەڵ تورکیا کردووە لەبارەی ئامادەیی ئەو بۆرییەی کە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەهانەوە دیاری کراوە و چاوەڕوانی وەڵامین لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






