
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا تەوقە لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی دەکات - وێنە (الحرە)
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی بە ئامادەبوونی دەیان نوێنەری پێکهاتەکان و بەبێ بەشداریکردنی نوێنەرانی کورد، کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سووریا لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەیان لە 25ـی شوباتی 2025 دەست پێدەکات. لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکە لە حەوت کەس پێکهاتووە. هاوکات لە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ نزیکەی چوار هەزار کەس لەبارەی ڕاگەیاندنی دەستوور و چوارچێوەی ئابووریی نوێ و پلانێک بۆ یاسای چاکسازی، ڕاوێژیان کردووە. بەپێی میدیاكان، ئهو كۆنگرهیه ئامادهكاریی سهرهتاییه بۆ گفتوگۆی چهند باسێك، یهكێك لهوانه دهستووری نوێی سووریایە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن دەغێم، گوتەبێژی لیژنەیی ئامادەکاری کۆنگرەیی نیشتمانی سووریا ڕایگەیاند: بەدەیان ئەندامانی پێکهاتەکان گەیشتوونەتە دیمەشق بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە بەشداری یەکەم ڕۆژی کۆنگرەکە بن، ئەمە لە کاتێکدایە کورد وەک کیانی سیاسی بەشداری کۆنگرەکە ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە هەسەدە بە ئاڤای گوت: لەبەرئەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، ئێمەیان وەک حیزب قبووڵ نییە، ئێمەش وەک هەسەدە و هیچ پارتێکی دیکەی کوردی بەشداری کۆنگرەی نیشتمانی سووریا ناکەین و ئەنجامەکانیشی ڕەت دەکەینەوە و دانی پێدانانێین.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە بە ئاڤای گوت: ئەمڕۆ بە ڕاگەیێنراوێک هەڵوێستی خۆمان لەسەر بەشداریکردن یان نەکردنی لە کۆنگرەکە ڕادەگەیێنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەنەکەسە کۆبووەوە. سەرۆک بارزانی داوای لە هەردوو پارتەکە کرد، بۆ ئهوهی مافی كورد له دهستووری نوێی سووریا بچهسپێت، بەیەک شاند و یەک گووتار بچنە دیمەشق و پشتی یەکتری بگرن لە بەرامبەردا هەردوو لایەن پابەندبوونی خۆیان بە داواکاری سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






