پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان دەست بە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 25 شوبات

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان دەست بە گفتوگۆ دەکەن، سبەی جارێکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە و یەکێتی داوای چەند وەزارەتێک دەکات.
وێنە گەورەکە: سبەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە، گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- سبەی لەسەر ئاستی باڵا، پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو نزیکبوونەوەی زۆر دروستبووە لەنێوانمان، لەسەر چەندین پرس و خاڵ ڕێککەوتووین.
- لە کۆبوونەوەی سبەیش ئەو خاڵانەی ماون گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ئومێد دەکەین دوای کۆبوونەوەکە زانیاری باش و دڵخۆشکەر بدەین بە خەڵک و بە زووترین کات کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاندبوو، ئەگەر لە دابەشکردنی پشک و پۆستەکان شاندی دانوستانکار نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەوا لەسەر ئاستی لووتکەی هەردوو حیزب کۆبوونەوە دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
زانیاریی تایبەت: لەمبارەیەوە مەحموود محەممەد بە عوبەید بەشار، پەیامنێری ئاڤای وتووە، ئەو بابەتەش واتە کۆبوونەوەی لووتکە، لە کۆبوونەوەکەی سبەی بڕیاری لەسەر دەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی یەکێتی لە کابینەی 10 چاوی لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، شارەوانی، سامانە سروشتییەکان، دارایی)ـیە، بەڵام دیار نیە لەم وەزارەتە سیادییانە چەندی پێدەدرێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت