
کۆمەڵێک خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان. وێنە - ئاڤا نیدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان وەک خۆیەتی و هاوتا نەکراوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2024 دا پڕۆسەی هاوتاکردنی مووچەی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا تەنیا بەشێک لە خانەنشینان مووچەکانیان هاوتا کراوە، ئەوانەی ماون لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەدی مام ڕەسول، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بە ئاڤا میدیای گوت:
٠ ئەم بابەتە جیاوازی هەیە لە نێوان یاسا و ڕێنمایی لە وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان و دەزگای شەهیدانی عێراق، لە عێراق کار بە یاسای خانەنشینی دەکرێت و هەر خانەوادەیەکی شەهید مینحەیەک کە یەک ملیۆن و 200 هەزار دیناری پێدەدرێت و بەگوێرەی ژمارەی وارسی شەهیدان بە ڕێژەی سەدی مینحەکەیان پێدەدرێت، هەرچی لە هەرێمی کوردستانە یاسایەکی تایبەت هەیە و پلەبەندی بۆ شەهیدان کراوە، شەهیدی هاوڵاتی، شەهیدی سەنگەر و شەهیدی جینۆساید.
٠ هاوتاکردن بەمجۆرەی ئێستا قورسە و مووچەی بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان کەمدەکرێتەوە، 80%ـی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە، بەڵام نزیکەی 20%ـی کەسوکاری شەهیدان هاوتاکردن لە بەرژەوەندییان نییە، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی پەیڕەوێک ئامادەبکەین کە تیایدا مووچە و پلەبەندی شەهیدان تێیدا دیاری بکرێت، تاوەکو مووچەی کەسوکاری شەهیدان هاوتای عێراق بکرێت و هەمان ماف و ئیمتیازیان بۆ هەژمار بکرێت، چارەسەری ئەوانەش بکرێت کە مووچەیان کەم دەبێتەوە.
٠ حکومەتی عێڕاق لەسەر ئەم بابەتە بە فەرمی هیچ داواکاری نەبووە، بەڵام ئێمە لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای ئیتیحادی مووچەی کەسوکاری شەهیدان هاوشێوەی توێژەکانی دیکە هاوتا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





