ئاڤا نیوز
داواکارییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا کۆدەکرێنەوە و لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی عێراق تاوتوێ دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەندامانی کورد لە لیژنەى پەرەپێدانى هەرێم و پارێزگاکانى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ساز کرد، بڕیارە سەردانی پارێزگاکانی دیکەش بکەن.
بابەتی ستراتیژی: بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە عێراق لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان دیاری دەکرێت. لە بودجەی ساڵی 2023 پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە 267 ملیار دینار دیاریکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر: لە ساڵی 2012ەوە هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە بێبەش کراوە، لەمبارەیەوە داواکارییەکانمان ئاراستەی لیژنەى میوان کرد.
کوردۆ عومەر، ئەندامی لیژنەکە: داواکارییەکانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لە ڕاپۆرتێک کۆدەکەینەوە، دواتر وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داواکارییەکان بانگهێشت دەکەین.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەکە: بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بودجەی تەشغیلی و بودجەی باری لەناکاو جیاوازن و پێویستە مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێن.
زانیاریی زیاتر: لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە لە بودجەی باری لەناکاو یارمەتی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و هەر بارێکی لەناکاوی هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت