مەزڵوم عەبدی: داوای یەکێتی سووریا و دامەزراوەکانی لە سووریایەکی ناناوەندیدا دەکەین
- کوردستان
- 27 شوبات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت، پابەندن بە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان داوای یەکێتی سووریا و دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکانی لە سووریایەکی ناناوەندیدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: 25ـی ئەم مانگە بەبێ بەشداریی لایەنە کوردییەکان، کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا بەڕێوەچوو و تێیدا جەختی لە یەکێتی سووریا و هەڵوەشاندنەوەی هەموو گرووپە چەکدارەکان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری لە "کۆڕبەندی سووری بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی بە ئاڕاستەی سووریایەکی هەمەڕەنگ و دیموکراسی" کرد کە ئەمڕۆ لە ڕەققە کارەکانی دەستیپێکرد، لە وتەکەیدا عەبدی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا وتی، "کەمتەرخەمی گەورە هەیە لە بەشداریکردنی نوێنەرانی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیی، ئەوەش دەبێتە هۆی لاوازی پرۆسەی سیاسیی و لەخۆنەگرتنی هەموو سوورییەکان".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد:
٠ پێویستە هەمووان لە پرۆسەی سیاسیی سووریا، نووسینەوەی دەستوور و حکومەتی ڕاگوزەردا بەشداریی بکەن.
٠ ئێمە پابەندین بە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، هاوکات پابەندین بە کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنەکانی سووریا بەبێ جیاوازی.
٠ هەموومان هاوڕاین لەسەر یەکێتی خاکی سووریا و دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکانی لە چوارچێوەی سووریایەکی ناناوەندی.
٠ کاری لەپێشینەی ئێمە ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و ئاگربەستی گشتگیرە، لەم بوارەشدا پێویستە دیمەشق ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
٠ داوا لە نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکەم بەشداری لە گفتوگۆ ناوخۆییەکاندا بکەن، بۆ گەیشتن بە ڕوانگەیەکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی سیاسیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






