
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ پارەی کارمەندانی ڤێتێرنەری سەردەمی تای خوێنبەربوون دەکات کە تاوەکو ئێستا پارەکانیان بۆ خەرج نەکراوە. لەوبارەیەوە ڤێتێرنەری سلێمانی دەڵێت، پارەکە لای ئێمە نییە و دراوە بە کۆمپانیایەک.
وێنە گەورەکە: بەر لە دووساڵ پەتای تای خوێنبەربوون بڵاوبووەوە کە ئەم پەتایە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ ڕێگریگریکردن لە تەشەنەسەندنی پەتاکە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی چەند ڕێکارێکی جێبەجێ کرد.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: یەکێک لەو ڕێگایانەی کە گیرایەبەر، ڕشاندنی گەوڕی مەڕ و ماڵاتەکان بوو، ئەوەش بە تەندەر درایە کۆمپانیایەک تا دەرمانی پێویست بهێنێت، کارمەند و ئۆتۆمبێلی پێویست دابین بکەن.
بابەتە ستراتیژییەکان: ژمارەیەک لەو کارمەندانە داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوونیان بۆ بکرێت، چونکە لەمانگی 9ـی 2023 ـەوە ڕۆژانە 25 هەزار و بۆماوەی مانگێک لەگەڵ کارمەندانی ڤێتێرنەری دەرچوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نە ئەو پارەیە نە پارەی کرێ ئۆتۆمبێلیان بۆ خەرج نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئاری سەڵاحەددین، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای گوت، "ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ خەرجکردنی ئەو خەرجییە، بەڵام پارەکە لای ئێمە نییە و دراوە بە کۆمپانیایەک دەبێت ئەوان خەرجی بکەن."
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە قسەی کرد،ئەو گوتی، "ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر خەرجکردنی پارەکە هەیە و چەکمان بۆ کراوە کە تێچووەکەی دوو ملیار و نیوە، بەڵام کە چەکەکە دەبەینە لقی بانکی هەرێم لە هەولێر خەرجی ناکەن و دەڵێن، دەسەڵاتی خەرجکردنمان سنووردارە و ناتوانین چوار ملیۆن زیاتر خەرج بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






