وەزارەتی پەروەردە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ئاگادار دەكاتەوە کە فەرمانی زەوییان بۆ دەرچووە
- کوردستان
- 28 شوبات

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە، ئاگادار دەكاتەوە كە ئەگەر هەڵە لە ناو یاخود هەر تۆمارێكی دیكەیان هەیە، لەزووترین كاتدا لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگاداربكەنەوە بۆ ئەوەی زانیارییەكانیان ڕاست بكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی دابەشكردنی زەوییان بۆ دەرچووە، لەكاتی گەڕانەوەی ناوەكان، بەشێك لە زانیاریی ناوی سیانی و زانیارییەكانی دیكەی پەیوەست بە بەشێك لە فەرمانبەران هەڵە و كەموكوڕی تێدابوو، وەزارەتی شارەوانی بەپێویستی دەزانێت بۆ دەستپێكردنی ڕێكارەكانی تۆماركردنی كارتی زەوی بەناوی فەرمانبەرە سوودمەندبووەكان، كەموكوڕی و هەڵەی نێو زانیارییەكان لەماوەیەكی دیاریكراودا، چاكبكرێتەوە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی لای ئاڤا پارێزراوە بە ژمارە 5947 لە 2025-02-26، بە واژۆی ڕەگەز ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان دەرچووە، تێیدا هاتووە؛ هەر فەرمانبەر و مامۆستایێكی سەر بە میلاكی پەروەردە كە ناوی بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە، ئەگەر هەر هەڵەیەك لە تۆماركردنی ناوی یاخود هەر داتایێكی دیكەی هەبێت ئەوا لەڕێگەی خشتەیێكەوە كۆدی ناوی خۆی و زانیارییەكانی بەڕاستكردنەوەوە بۆیان ڕەوانە بكات تاوەكو لەلایەن تیمە تەكنیكییەكانی دیوانی وەزارەتی پەروەردە زانیارییەكانیان چاكبكرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەشكراوە هەر فەرمانبەرێك شایستەی پێدانی زەوییە، بەڵام بەهۆی نەناردنی فۆرمی زانیارییەكانی یاخود بەهۆی ڕوودانی هەڵەیەكەوە، لێی بێ بەش بووە، ئەوا لەماوەی 10 ڕۆژ فۆرمەكان بگەیەننە وەزارەتی پەروەردە تاوەكو ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی بكرێت و لەڕێگەی ئەنجوومەنی شارەوانییەوە بڕیار لەسەر پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەرانی شایستە دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






