
بەکارهێنانی دراوی دیجتاڵی لە عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق حکومەت، تیشک دەخاتە سەر سوودەکانی دەرکردنی دراوی دیجیتاڵی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەرکردنی ئەم جۆرە دراوە بازدانێکی چۆنایەتی دەبێت لە سیستەمی پارەدانی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی شەفافیەت.
وێنە گەورەکە: دراوی دیجیتاڵی وەک یەکێک لە دیارترین پەرەسەندنەکان لە ناوەندی پێشکەوتنە خێراکانی جیهانی تەکنەلۆژیای داراییدا دەردەکەوێت. بەڵام لە ڕابردوودا عێراق بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵی وەک "تاوان" سەیر دەکرێت و ئێستا هەنگاو بەرەو ئەو تەکنەلۆژیا داراییە دەنێت.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: بانکی ناوەندی هەنگاو بەرەو دەرکردنی دراوی دیجیتاڵی دەنێت وەک جێگرەوە بۆ دراوی کاغەزی، ئەم ڕەوتەش نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنایەتی دەکات لە سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی نیشتمانیدا.
- ئەم هەنگاوە سوودێکی زۆر بەدەست دەهێنێت، لەوانە کەمکردنەوەی دزەکردنی پارە، کەمکردنەوەی تێچووی چاپکردن، و سنووردارکردنی سووڕانەوەی دراوی کاغەزی لە دەرەوەی سیستەمی بانکی، دووبارە چاپکردنی پارە.
- بەرزکردنەوەی شەفافیەت و کۆنترۆڵکردنی ڕەوتی دارایی و توانای بەدواداچوونی نەختینەیی دیجیتاڵی و ڕەوتی خەرجییەکان، جا بەکاربردن بێت، پاشەکەوت یان وەبەرهێنان.
- گواستنەوە بۆ دراوی دیجیتاڵی پێویستی بە ژێرخانی تەکنیکی بەهێز هەیە، لەوانە تۆڕەکانی ئینتەرنێتی متمانەپێکراو و پێشکەوتوو، سیستەمی پێشکەوتووی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پاراستنی داتا و مامەڵەکان،
- بەرەوپێشبردنی کولتووری قبوڵکردنی کۆمەڵایەتیی دراوی دیجیتاڵی، دەستپێکردن لە دەزگاکانی حکومەتەوە، لەڕێگەی بەکارهێنانیان لە کارەکانی کۆکردنەوەی باج و مامەڵە فەرمییەکان.
- بەکارهێنانی بە شێوەی ئۆنلاین و لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی دارایی سەقامگیرتر و کاراتر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی دراوە دیجیتاڵییەکان ئاشکرا کردبوو، بە ئاماژەدان بەوەی کە مامەڵەکردن بەم دراوانە خۆی لە خۆیدا تاوانە، ئەویش پابەندە بە بڕگەکانی یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، جگە لەوەش مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵی چەند مەترسییەکی تێدایە، بەتایبەتی سەبارەت بە دزەکردن و ساختەکاریی ئەلیکترۆنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






