وەزارەتی کار: لەمانگی ڕەمەزان هەزاران سەبەتەی خۆراک بەسەر کەمدەرامەتان دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 ئازار

چەند جۆرێک بەرهەمی خۆراکی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، بەدرێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، هەزاران سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دابەشدەکرێت کە ناویان لە تۆڕی هاوکاریی کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە، داواش لە سەرمایەدار و خێرخوازان دەکات بۆ ئەو پڕۆژەیە هاوکاریان بن.
چیرۆکی سەرەکی: نووسینگەی سلێمانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ژمارەیەک کورسیی کارەبایی بەسەر خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دابەشکرد، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەرپرسی نووسینگەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی ئاشکرای کرد، لە مانگی ڕەمەزاندا، شەش هەزار سەبەتەی خۆراک بە سێ قۆناغ بەسەر کەسانی کەمدەرامەت لە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان و ماڵە هەژار و کرێچییەکان دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بێستوون جەبار، بەرپرسی نووسینگەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، هاوکارییەکان لەلایەن سەرمایەدارانەوە دابینکراوە، داواشی لە هەموو سەرمایەداران کرد کە هاوکاریی کەسانی کەمدەرامەت بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت