ئومێد خۆشناو: هەر بازرگانێک نرخ گران بکات و قۆرخکاری بکات ناوی بڵاو دەکەینەوە
- کوردستان
- 1 ئازار
شەیری بکە لە:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر بازرگان و لایەنێک هاتنی مانگی ڕەمەزان بقۆزێتەوە و بە ئەنقەست قۆرخکاری بکات و نرخ گران بکات، ناوی بڵاو دەکەینەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، ساڵانە لەگەڵ هاتنی ئەم مانگە، خواست لەسەر زۆربەی کەلوپەلە خۆراکییەکان زیاد دەبێت، بەشێک لە بازرگانان و خاوەن کۆگاکان بەمەبەستی گرانکردنی نرخی کەلوپەل قۆرخکاری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکانی بەدواداچوونی بازاڕ و تیمەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی ئابووری و پۆلیس بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن قۆرخکاری بکرێت و بە ئەنقەست نرخی کەلوپەل و خۆراک گران بکرێت، تەنانەت ئەمساڵ ناوی ئەو بازرگان و کەسانەش بڵاودەکەینەوە کە سەرپێچی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی گرانبوونی غاز کە چەند ڕۆژێکە نرخی هەر بوتڵێک گەیشتووەتە 14 هەزار، پارێزگاری هەولێر وتی: " گرانبوونی غاز پەیوەندیی بە هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە نییە، بەڵکو بەشێوەیەکی گشتی لە وەرزی ساردی زستاندا خواست لەسەر غاز و سووتەمەنی زیاتر دەبێت بۆیە جۆرێک قۆرخکاری تێدا ڕوودەدات."
چی دەکرێت: ئومێد خۆشناو دڵنیایی دەدات لەوەی پڕۆسەی دەرهێنانی کۆبوونی سووتەمەنی بەشێوەی ئەلیکترۆنی، لە قۆناغی تەندەرینگە و بە تەواوبوونی وەک کارتی زیرەک لای هاووڵاتی دەبێت و مانگانە بەشە نەوت و غازی پێویست بە هەر خانەوادەیەک دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە