
دیمەنێک لە بەنداوی تشرین. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەینێت، لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەك هێرشی توركیایان بەرپەرچداوەتەوە، هاوكات بەهۆی بۆردومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتەش، پێنج ئەندامیان كوژراون.
چیرۆكی سەرەكی: شەڕ و پێكدادان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و شارۆچكەی قەرەقۆزاك لەنێوان هێزەكانی هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەردەوامی هەیە، ئەو ناوچانەش بە بەردەوام لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی توركیاوە بۆردومان دەكرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای فەرمی هەسەدە ڕایگەیاند، توركیا ماوەی چەند ڕۆژێكە لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و تۆپخانەكانی، هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر كردووە، بەهۆیەوە زیانی ماددی زۆر بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە كەوتووە.
زانیاریی زیاتر: گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا، شەوی ڕابردوو هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنین لەنزیك ناوچەی سەری تەل و لەلایەن هێزەكانی هەسەدە بەرپەرچدراونەتەوە و لەو شەڕەدا چەكدارێكی میلیشیا چەكدارەكان كوژراوە، هاوكات هێرشێكی دیكە لە میحوەری ئەبو قەلقال ڕوویداو لەئاكامی ئەو پێكدادانەش چوار چەكداری گروپە چەكدارەكان كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار كراون، ئەوانی دیكەش هەڵاتوون، هەر شەوی ڕابردوو لە گوندی عەتشانە شەڕ و پێكدادان دروستبووە و سێ چەكداری گروپەكانی نزیك لە توركیا كوژراون.
ژمارەكان وادەڵێن: فرۆكە و تۆپخانەكانی توركیا لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا، 90 بۆردومانیان كردووە و بەهۆیەوە بەشێك لە شوێنی نیشتەجێبوونی ناوچەكانی كۆبانێ و عەین عیسا وێران بوون و پێنج ئەندامیشیان كوژراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






