د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر نرخی پشکنینەکان لە تاقیگە حکومییەکان دەدات و جەخت لە پاراستنی مافی هاووڵاتییان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیگەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕادەستی کەرتی تایبەت دەکات، ئەمەش نرخی پشکنینەکان لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیچ تاقیگەیەکی حکومی نەدراوەتە کەرتی تایبەت و ئەوەی لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە تەنها پڕوپاگەندەیە و هیچی تر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. سامان بەرزنجی، دەشڵێت:
- شێوازی گرێبەستەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تاقیگە بەشێوەی تێست گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
- نرخی پشکنینەکان لەسەر هاووڵاتییان زیاد نەکراوە.
- هیچ بارگرانییەک ناخرێتە سەر نەخۆش و ئەوانەی دەیانەوێت پشکنین بکەن.
- دوای پشکنین لە تاقیگە حکومییەکان، هاووڵاتییان لەڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجامەکانیان وەردەگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






