
کۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی سەرەکی تایبەت بە ململانێی ئۆکراینا. وینە - AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لوتکەی سەرەکی تایبەت بە ململانێی ئۆکراینا بە بەشداری دەیان سەرکردەی ئەوروپا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: دوای شەڕە قسەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی، لوتکەی سەرەکی تایبەت بە ململانێی ئۆکراینا بەڕیوەچوو و لە میانی لوتکەکەدا وڵاتانی ئەوروپا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکراینا دژ بە ڕووسیا دووپاتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ساتێکی مێژووییە بۆ میوانداریکردنی لوتکەیەکی لەمجۆرە بۆ ئاسایشی ئەوروپا و هەموومان پێویستە هەنگاو بنێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن بزانن تا ئەو کاتەی کە پێویستە هەموویان لەگەڵ گەلی ئۆکراینان و پێویستە ڕێکبکەون کە چ هەنگاوێک لەم کۆبوونەوەیە دەردەچێت بۆ گەیاندنی ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە بۆ بەرژەوەندی هەموویان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی زێلێنسکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، و سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی ئەوەی لە سەرۆکی ئۆکراینا کرد کە ئاشتی ناوێت و وڵاتەکەی دەکاتە وێرانە، ئەمەش بووە هۆی ناکۆکی و لەبەردەمی میدیاکاندا شەڕە قسە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕوویدا.
باکگراوند: لە 24ـی مانگی شوباتی 2022 ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و تائێستا شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە و بە هەزاران سەرباز و هاوڵاتی هەردوو وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






