لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی پرۆژەیەکی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزان لە هەولێر ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 2 ئازار

سەردانی فەرماندە مەنسوور بارزانی بۆپارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، فەرماندە مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشكری تایبەتیی یەك و گوڵان، پڕۆژەیەکی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزاندا لە هەولێر ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-03-02، فەرماندە مەنسوور بارزانی، سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کرد، بەرنامەیەکی خێرخوازی بۆ سنووری پارێزگای هەولێر لە مانگی ڕەمەزاندا پێشکەشکرد، کە دەبێتە پاڵپشت بۆ هەژار و کامدەرامەتان و هاوکاری مزگەوتەکان دەکرێت لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: فەرماندە مەنسوور بارزانی، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، بەرنامەیەکی خێرخوازی بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پێشکەشی پارێزگای هەولێر کرد، کە لە بەیانییەوە سەدان فڕنی نان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بەخۆڕایی دەبێت، هاوکات دابینکردنی شیرینی و ئاو بۆ دوو هەزار مزگەوت، لەلایەن فەرماندە مەنسوور بارزانی بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بەرنامەیە دەبێتە پاڵپشت بۆ مزگەوتەکان و هاوکار دەبێت بۆ کەسانی هەژار و کەمدەرامەت لە شاری هەولێر، بە تایبەتی ئەو کرێکارانەی لە دەرەوەی شاری هەولێر هاتوون لە شار دەمێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






