
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، جەخت دەکاتەوە کە نابێت حکومەتی عێراق بانگهێشتی سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بکات بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕانکارییەکانی سووریا "پرۆژەیەکی دەرەکی" بوو.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بە گوتەی وەزیری دەرەوەی عێراقیش بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکەن، لەنێویشیاندا ئەحمەد شەرع.
لێدوانی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "عەسائیبی ئەهلی حەق" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند:
٠ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر داواکراوە لە دادگای عێراقی، بۆیە نابێت حکومەتی عێراق بانگهێشتی بکات بەبێ یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە، لێبوردنی گشتیش نایگرێتەوە، چونکە لێبوردنی گشتی عێراقییەکان دەگرێتەوە نەک بیانییەکان.
٠ ئەو گۆڕانکارییەی لە سووریا ڕوویدا، پڕۆژەیەکی سیاسی دەرەکییە کە تورکیا سەرپەرشتیی دەکرد بە پاڵپشتیی ئەمریکا و قەوارەی ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد شەرع لە عێراق لە ڕیزی ڕێکخراوی قاعیدە بووە لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2008، لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراوە و دواتر ئازاد کراوە، بەڵام دوای ئەوە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە بۆ دەرچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو لە مانگی ڕابردوودا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراق بکات، بەڵام بۆ جاری سێیەم سەردانەکە بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی "بارودۆخی ئەمنی" دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت