
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی شاری هەولێر گلەییان لە بەرزیی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ڕابردوو هەیە و قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش هۆكاری گرانییەكە ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: سەرەتای ئەم مانگە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بڵاوكرایەوە، بەپێی خشتەی نرخەكان لە هەندێك گەڕەك نرخی ئەمپێرێك زیاترە لە 22 هەزار دینار، ئەمەش گلەیی زۆری هاووڵاتیانی لێكەوتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لە هەندێك گەڕەك نرخەكە نیو هێندەیە، هاووڵاتیان دەپرسن بۆچی ئەم جیاوازییە هەیە، لایەنی پەیوەندیداریش وەڵامیان دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هۆكاری گرانی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە نرخی گازوایل لە بازاڕەكان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی داخستنی ژمارەیەكی زۆر لە پاڵاوگەی نایاساییە كە بەرهەمەكانیان دەهاتە بازاڕ و بەشێكی زۆری مۆلیدە ئەهلییەكانیش بەرهەمی ئەو پاڵاوگانەیان بەكاردەهێنا، هەروەها مانگی ڕابردوو كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانیش بەهۆی زۆریی خواستی هاووڵاتیان كەم بوون كە مۆلیدەكان بە ناچاری كاتژمێری زیاتر كارەبایان بە هاووڵاتیان دەدا.
لەلایەكی دیكەوە: خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مانگی ڕابردوو مۆلیدە ئەهلییەكانی سەنتەری شاری هەولێر، بە تێكڕا 330 تاوەكو 515 كاتژمێر كارەبایان داوە، ئەمەش بەپێی ئەو خشتانەی كە لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەوە دانراوە، نرخی ئەمپێریش لە نێوان 11750 تاوەكو 22500 بووە، لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆكاری جیاوازیی نرخ لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، جیاوازیی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدەیە، لەو گەڕەكانەی كە خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زۆر بووە مۆلیدەكان كاتژمێری زیاتر كارەبایان بە هاووڵاتیان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانی لە زاخۆ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران بەرامبەر سزاکان خۆی ڕادەست ناکات
- تەندروستی
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی ژینگە داوایەک لە خەڵکی دهۆک دەکات
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری دهۆک: دهۆک سەوزترین پارێزگای عێراقە