
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەبارەی درامای عێراقییەوە هاتە دەنگ و دەڵێت " لەڕووی ناوەڕۆکەوە زۆر نزمە و هیچ ئامانجێکی نییە ".
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە، ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی لەپارێزگای نەجەف بەردەوام وەڵامی پرسیاری شوێنکەوتووان و لایەنگرانی لە "چوارچێوەی شەریعەت و یاسا" دەداتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە واژۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەیرکردنی درامای عێراقی دەڵێت: ئامۆژگاری خەڵکی دەکەم سەیری درامای عێراقی نەکەن، چوونکە ناوەڕۆکێکی خراپ و نەگونجاوی هەیە و دورە لە ڕاستیی و نەریتی کۆمەڵگەی عێراقی و درۆی زۆری تێدایە."
زانیاریی زیاتر: سەدر ئەوەش گوت، " پێویست ناکات جارێکی دیکە بپرسن سەیری درامای عێراقی بکەین یاخود نا، تەنیا کات کوشتن و سەیرکردنی ئەو جۆرە درامایانە یارمەتیدەرە بۆ گوناهکردن".
ئەمەش بزانە: چەند ساڵێکە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، چەندین درامای عێڕاقی لەکەناڵە عێراقییەکان پەخش دەکرێت، کە زۆربەیان بەرهەمی خودی کەناڵەکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





