سیسی: ترەمپ دەتوانێت کۆتایی بە گرژی و دوژمنایەتی لە ناوچەکەمان بهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 ئازار

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری میسر ڕایدەگەیێنێت، سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت کۆتایی بە گرژی و دوژمنایەتی لە ناوچەکەمان بهێنێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات پەیمانی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل مۆدێلێکە کە دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت بۆ گۆڕینی دۆخی شەڕ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 4-3-2025، کۆبوونەوەی نائاسایی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بە بەشداری سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە پەیوەست بە دۆخی غەززە و گەیشتن بە بڕیارێکی عەرەبیی یەکگرتوو بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر گوتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد،
- "ناوچەکەمان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکەن".
- دەستدرێژی بۆ سەر غەززە پەڵەی لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی بەجێهێشت، ناونیشانەکەی بڵاوکردنەوەی ڕق و نەبوونی دادپەروەرییە.
- شەڕی تووندی کەرتی غەززە ئامانجی لەناوبردنی ئامرازەکانی ژیان بوو و بژاردەی لە نێوان لەناوبردن و ئاوارەبووندا بە خەڵکی غەززە بەخشی.
- میسر لە یەکەم ڕۆژی شەڕەوە بە هاوکاری قەتەر و براکانمان هەوڵی وەستاندنی شەڕی داوە.
- بە هاوکاری لەگەڵ براکانمان لە فەلەستین کارمان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لە فەلەستینییە سەربەخۆکان کرد بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە.
- کار لەسەر ڕاهێنانی کادرە ئەمنییەکانی فەڵەستین دەکەین کە لە قۆناغی داهاتوودا دەست بەسەر ئاسایشی کەرتی غەززەدا دەگرن.
- داوای پەسەندکردنی پلانەکەمان دەکەین کە مافی گەلی فەلەستین بۆ ئاوەدانکردنەوەی زێدی خۆیان و مانەوە لەسەر خاکی خۆیان دەپارێزن.
- هۆشداری دەدەین لە لێکەوتەکانی بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و تێکدانی دۆخی ئێستا لەوێ.
- ئاشتییەکی ڕاستەقینە بەبێ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین نایەتەدی و ئاشتی بە زۆر و بە زەبری هێز ناسەپێنرێت.
- پەیمانی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل مۆدێلێکە کە دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت بۆ گۆڕینی دۆخی شەڕ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی.
- سەرۆک ترەمپ دەتوانێت کۆتایی بە گرژی و دوژمنایەتی لە ناوچەکەمان بهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە