سەرۆك بارزانی: ئەوەی پێمان بكرێ بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا ئەنجامی دەدەین
- کوردستان
- 5 ئازار

کاتی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئادریان ئایسڵستێین، كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە 5-2-2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئادریان ئایسڵستێین، كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر كرد و چەند تەوەرێکی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە مێژووی سیاسیی ناوچەكە و عێراق، دەستەبەركردنی سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان هەبوو، وێڕای ئاماژەدان بە پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان بە تایبەتی بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پاراستنی ژینگە ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكومەتی هۆڵەندای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوون، پێزانینی بۆ هێزە سەربازییەكانی هۆڵەندا هەبوو كە لە شەڕی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە، جەختیشی لە فراوانكردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی هۆڵەندا كردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە، گۆڕانكارییەكانی سووریا و هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون، سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەوەی پێی بكرێ بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا ئەنجامی دەدەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرێکی دەمیرتاش بۆ ئاڤا: دەمیرتاش لەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە




