خالید موفەرجی، هاکان فیدان، حەسە توران و ڕاکان جبووری، وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لایەنە توركمان و عەرەبەكانی كەركووك لە ئەنقەڕە لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆدەبنەوە و بەپێی میدیا عێراقییەكان، باسیان لە پڕۆژەیەكی هاوبەشی توركیا و عێراق كردووە بۆ پرسی كەركووك.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێكی لایەنە توركمانی و عەرەبەكانی كەركووك كە پێكهاتبوون لە حەسە تۆران، سەرۆكی لیستی یەكگرتووی توركمانی عێراق، ڕاكان جبووری، سەرۆكی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركووك، خالید موفەرجی، سەركردە لە حیزبی سیادە، ڕۆژی چوارشەممە 5-3-2025، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی توركیایان كرد و لەلایەن هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازییان لێ كرا.
لێدوانە فەرمییەکان: بەپێی میدیا عێراقییەكان، لە كۆبوونەوەكە پرسی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای كەركووكیان تاوتوێ كردووە، باسیش لە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا كراوە.
حەسەن تۆران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی باسی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی هاوبەشی توركیا و عێراق كردووە.
هاکان فیدان لەو كۆبوونەوە جەختی لە یەكپارچەیی خاكی عێراق كردووەتەوە و بەپێویستی زانیوە مافی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بەتایبەتیش پێكهاتەی توركمان لە عێراق پارێزراو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






