ڕوانگەی سووری: تا ئێستا زیاتر لە 600 کەس لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کوژراون
- کوردستان
- 7 ئازار

دیمەنێک لە نزیک بەنداوی تشرین. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە چەکی قورسەوە دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەن و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەرپەچیان دەدەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی 12ـی ساڵی ڕابردوو، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمرۆ هەینی، دەوروبەری بەنداوی تشرین بەچڕی لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە تورکیاوە بۆردومان کراوە.
ڕاگەیینراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێندراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 12-12- 2024ـەوە، هێرشی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا 635 کەس کوژراون.
٠ لەو ژمارەیە 56 کەسیان مەدەنی بوون، کە حەوت ژن، چوار منداڵ و ڕۆژنامەنووسێکشیان تێدایە.
٠ 471 چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەرە لە سوپای تورکیا.
٠ لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە، 104 ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.
٠ چوار ئەندامی سوپای تورکیا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






