
دیمەنێک لە شاری ئاکرێ
ئاڤا نیوز
لە ئاکرێ یەکێک لە گەورەترین عەلوەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دروست دەکرێت و 75%ی کرێکارەکانی خۆماڵی دەبن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: ناوی پرۆژەکە (عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ)یە و 18 ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ تەرخانکراوە.
زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژەیەدا 75%ی دەستیکار تێیدا خۆماڵی دەبێت. پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەڕی 245 هەزار مەتر دووجا بنیات دەنرێت.
ئەمەش بزانە: عەلوەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێکدێت؛ بەشی میوەجات، بەشی سەوزەوات، بەشی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی بەرهەمەکان و 27 کۆگا. هەروەها مزگەوت، بنکەی پۆلیس، چێشتخانە، بەرگریی شارستانی و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی تێدا دەبێت.
بۆچی گرنگە: قەزای ئاکرێ یەکێکە لەو شوێنانەی بە بەرهەمی کشتوکاڵی بەناوبانگە، کردنەوەی ئەم عەلوەیە هاوکار دەبێت بۆ باشتر ساغکردنەوەی بەرهەمەکان. جگە لەمە سیمایەکی جوان بە قەزاکە دەبەخشێت، بەوپێیەی ئێستا خاوەنی شەش عەلوەی سەوزە و میوە و 33 شوێنی عەلافییە، بڕیارە سەرجەمیان بگوازرێنەوە بۆ ئەو شوێنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





