
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دابەشكردنی شەشەم مینحەی مانگانەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ هاووڵاتیانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 8-3-2025، لە بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، پێشینەی مانگی شوبات بە ڕزگاربووانی دەستی داعش بەخشرا كە شەشەمین پێشینە بوو پێیان بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشكردنی مینحەكە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستی پێكرد و تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، سوودمەندبووان دەتوانن لە سەرجەم نووسینگەكانی بنكەی لالش لە شێخان، كۆمەڵگەی شاریا، ناوچەی خانكێ و كۆمەڵگەی دیرابۆن و بنكەی سەرەكی لالش، پاداشتەكانیان وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مینحەی مانگانە بەسەر سێ هەزار و 574 كوردی ئێزدی دابەش دەكرێت كە لەژێر دەستی داعش ڕزگار كراون.
بۆچی گرنگە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە سۆنگەی باشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی ئێزدی بەتایبەت ئەو ڕزگاربووانەی لەوەتەی ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆرستانی داعش ڕفێندرابوون، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی مینحەی مانگانە بۆیان، بەڵێنیشی داوە لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مینحەکە باشتر دەبێت و پرۆژە و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەشی ڕزگاربووانی ئێزدیی دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






