ماوەی 10 ڕۆژە لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە ئاسایشی سلێمانی بەردەوامە
- کوردستان
- 10 ئازار

ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی. وێنە - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی تا ئێستا لە لایەن ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراوە و کەس و کارەکەشی دەڵێن هیچ سۆراخێکی نازانین، هەر لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 10 ڕۆژە ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراوە و هێشتا لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، تا ئێستا ڕووننەکراوەتەوە بۆچی دەستگیرکراوە و کەی ئازاد دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە یەکەم ڕۆژەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە کەیسەکەی ڕووینەداوە، خانەوادەکەی دەچنە ئاسایش، بە گوتەی خۆیان هەر دەڵێن لەژێر لێکۆڵینەوەیە، هیچی نوێیان پێ ناڵێن، هەندێک تۆمەتییان بۆ دروستکردووە.
لێدوانە فەرمییەکان:
حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، "چاودێری کەیسەکە دەکەین و داوامانکردووە هەرچی زووە ئەو ڕۆژنامەنووسە ئازاد بکرێت.
کاروان ئەنوەر بەرپرسی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانیش دەڵێت، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوو هەر پەرەسەندنێک هەبێت سەردانی دەکاتەوە، ڕۆژی 14ـی ئەم مانگەش بڕیارە دایکی لە بەریتانیا بگەڕێتەوە و چاوی پێ بکەوێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە چەند کەسێکی نزیکی زانیویەتی ئەمڕۆ هەندێک لە کەس و کارەکەی چاویان پێکەوتووە و لە زیندان بینیویانە، بەڵام دیار نییە چارەنووسی چی بەسەر دێت، ئازاد دەکرێت یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






