
مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا چەند بەندێکی نێو ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا دەکات کە لەنێوان سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی "هەسەدە" لە دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەدا واژۆ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 10-3-2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی سووریا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، "هەسەدە بەرە بەرە هەموو شتێک ڕادەستی ئیدارەی دەوڵەتی سووریا دەکات، لەوانەش بەڕێوەبردنی کەمپی هۆل و بەرپرسیارێتی سنووری لەگەڵ عێراق.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان لەچوارچێوەی دەوڵەتدا دەبێت، بەگوێرەی ئەو کاتەی دیاریکراوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانى سووریاى دیموکرات 'هەسەدە' بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: باسی زیندانەکان بەتایبەت کەمپی هۆل کراوە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەیەوە نەکراوە و هەر لەدەستی ئێمەدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، هێزەکانی دیمەشق بێنە حەسەکە، بەڵام ڕەنگە هێزەکانی دیمەشق بە هەماهەنگی ئەوان لە سنوورەکانى نێوان ڕۆژئاوا و تورکیا بڵاوەیان پێبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






