
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرچاوە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سبەی چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بابەتی مووچە و چەند تەوەرێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان دەستکاری دەکرێن و ڕێک دەخرێنەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان سبەی چوار شەممە لەسەر ئەم بابەتە و مووچە و نەوت و لێخۆشبوون لە دوو جۆری قەرز کۆ دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا باس لەسەر سێ بڕگە دەکرێت، ئەمانەن"
بڕگەی یەکەم:
خستنەڕووی دواپێشهاتی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بڕگەی دووەم:
خستنەڕووی دوو پێشنیازی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. ئەوانیش:
1. لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو کەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.
2. ڕازیبوونی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان بۆ لێخۆشبوونی 100% یان 50%ی قیستی ماوە بۆ سوودمەندانی کۆچکردوو.
بڕگەی سێیەم:
دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





