
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک، سێ دەستکەوتی بۆ عێراق دەبێت، لەوانەش زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک بۆ ڕۆژانەی 450 هەزار بەرمیل.
چیرۆکی سەرەکی: 10ـی ئەم مانگە حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BP بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ڕێککەوتن، وەزیری نەوتی فیدڕاڵیش ڕایگەیاند، دەیانەوێت داهاتی عێراق لە نەوت و غاز زیاتر بکەن.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی فیدڕاڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند:
- ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ BP لە بوارەکانی بەهێزکردنی ژێرخان، بەرهەمهێنانی غاز و دابینکردنی هەلیکاری نوێ دەستکەوتی دەبێت.
- کێڵگەکانی کەرکووک تەمەنیان 100 ساڵە و ئێستا پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، لە دەرئەنجامیشدا بەرهەمی نەوتی کەرکووک بۆ 450 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد دەبێت.
- هەر بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کەرکووک بۆ ڕۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکرێت و کۆگاکانی کۆمپانیای غازی باکووریش نۆژەن دەکرێنەوە.
- وێستگەیەکی کارەبا بە توانای 400 مێگاوات دروست دەکرێت.
- ڕێککەوتنەکە هەلیکاری نوێ بۆ دانیشتووانی نزیک لە کێڵگە نەوتییەکان دابین دەکات، ئەوە جگە لە گەشەپێدانی پیشەسازیی بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






