ئاڤا نیوز
گەنجێك دەیەوێت لە هەرێمی كوردستانەوە بە پێ بچێتە مەككە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ بكات. بۆ بڕینی ئەو ڕێگایە پێویستی بە زیاتر لە 60 ڕۆژە.
چیرۆکی سەرەکی: ئاوارە ئەسعەد دانیشتووی هیران و نازەنینە لە قەزای شەقڵاوە، پێشتر هیچ حەج و عومرەیەكی نەكردووە، خۆی مامۆستای زمانی ئینگلیزییە و تەمەنی 33 ساڵە، ئەمڕۆ دەستی بە گەشتێكی دوور و درێژ كردووە كە دوورییەکەی دوو هەزار و 297 كیلۆمەتر بە پێ دەبڕێت تا دەگاتە مەككە و خۆی پێشبینی دەكات ماوەی زیاتر لە 60 ڕۆژی پێویست بێت تا دەگاتە خاڵی دیاریكراو.
لێدوانی فەرمی: ئاوارە ئەسعەد دەڵێت:
- ئامانجم لەم كارە، گەیاندنی پەیامی ئایینی و نیشتمانییە، دەمەوێ لەڕێگەی ئەو كارەم هانی گەنجان بدەم پەیڕەوی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەن و ناوی كوردستانیش بە جیهانی ئیسلامی زیاتر بناسێنم.
- ئەو كارەی دەستم پێكردووە ئاڵنگاری زۆری تێدایە و سەختە، بەتایبەت كە زۆربەی خاكی سعوودیە بیابان و وشكە، بەڵام بە پشتبەستن بە باوەڕی پتەوم و ئەو ئیرادە بەهێزەی بۆ ئەم كارە هەمە، پشتیوان بەخوا تێیدا سەركەوتوو دەبم.
- بە لەبەرچاوگرتنی باری تەندروستی و ئاسایش و ڕێكارەكانی گەشتكردن و دەروازە سنوورییەكان، پێشبینی دەكەم زیاتر لە 60 ڕۆژم پێویست بێت تا دەگەمە شاری مەككە، هەر لەبەر ناڕوونی ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ گەیشتن بە سنووری سعوودیە، هێشتا ڤیزام وەرنەگرتووە، لەبەرئەوەی ماوەی ڤیزای سعوودیە سنووردارە و منیش ویستم ئەو ماوەیە لەبەرچاو بگرم، تاوەکو ڤیزاکەم بەسەر نەچێت هەتا دەگەمە ئەوێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو لە هەولێرەوە دەگاتە شارۆچكەی پردێ و سبەش درێژە بە پیادەڕۆییەكەی دەدات بەرەو شاری كەركووك، لەكاتی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەش وتی ئەگەر مۆبایلم كوژاوە داوای لێبوردن دەكەم، چونكە مۆبایلەکەم 1%ـی شەحنی تێدا ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەم لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەم لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا