
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
خانەنشینانی کەرتی تەندروستی سلێمانی داوا دەکەن هۆکاری ڕاگرتنی مامەلەکانیان بۆ ڕوونبکرێتەوە، وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، "مامەڵەکانیان ڕانەگیراوە'.
بابەتی سەرەکی: ئەو فەرمانبەرانەی لە کەرتی تەندروستیی سلێمانی خانەنشین دەکرێن، وەک خۆیان دەڵێن لە 1-1-2025 ئەستۆپاکیان کردووە، بەڵام مامەڵەی خانەنشینیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕاگیراوە و مووچەی مانگەکانی یەک و دووشیان وەرنەگرتووە، داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
لێدوانی فەرمی: د.مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 11-2-2025 واژۆمان لەسەر فەرمانی خانەنشینکردن کرد، هەر ئەو کاتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیمان ئاگادارکردەوە لیستەکان بنێرن، جگە لەوانەی کەسوکاری شەهید یان ئەنفالن کە نزیکەی 200 کەسن.
زانیاریی زیاتر: "لە ڕۆژی 12ـی شوباتی 2025، دوو نووسراومان کرد، یەکەمیان بە ژمارە (3351) بۆ 570 کەس کە لەدایکبووانی 1962 و 1963 و 1964ـن، دووەمیان بە ژمارە (3350) بۆ 264 کەس کە لەدایکبووی 1965ـن، ئەمانەش بە فەرمانی کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ژمارە(1447) لە 13ی شوبات دەرچووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینکردنی فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی بە قۆناغ دەکرێت، سەرەتاش لەدایکبووانی 1961 دەستپێدەکات، کۆی گشتیی 834 فەرمانبەر لە کەرتی تەندروستی سلێمانی خانەنشین دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- ببینە و ببیستە
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
11 خولەک لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
18 خولەک لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
42 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم






