وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دۆسیەی ئەمنیی سەرجەم پارێزگاکان لە سوپا وەردەگیرێتەوە
- عێراق
- 13 ئازار

چەند ئەفسەرێکی سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پڕۆسەی ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی ئەو چوار پارێزگایەی ماوە لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای تێکشکاندنی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکان لە لایەن سوپاوە، دۆسیەی ئەمنی کەوتە دەست سوپا، بەپێی کارنامەی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا، سوپا و هێزە سەربازییەکان لەنێو شارەکان بکشێنەوە و پۆلیسی خۆجێیی لەجێگەیان دابندرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی ئەمنی چەند پارێزگایەک لە کۆتایی ساڵی 2023 ڕادەستکران، لەوانە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، دیالە، کەربەلا. لە ماوەی ساڵی 2024یشدا، بەشێک لە ناوەندەکانی شارەکان لە پارێزگاکانی دیکە ڕادەست کران. بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەدا تەواو بێت.
خاڵە ئەرێنییەكان: ئامانجی پلانەکە ئەوەیە پارێزگاکان بتوانن ئاسایشی خۆیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەڕێوەببەن و سەقامگیری لە سەرانسەری هەموو پارێزگاکاندا بەرزبکەنەوە. لە ماوەی ئەمساڵیشدا واتە 2025، دۆسیەی ئەمنی سەرجەم پارێزگاکان بە تەواوی ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی دەکرێتەوە. ئەمەش هاوکاری نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ناوخۆ و وەزارەتی ناوخۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان بەرز دەکاتەوە و گەرەنتی سەلامەتی هاووڵاتیان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2003ـوە تاوەکو ساڵی 2017 دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بەدەستی پۆلیسەوە بوو، بەڵام دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بۆ سەر شارەکە، دۆسیەکە رادەستی سوپا کرا و تاوەکو ئێستاش دۆسیەی ئەمنییان لەدەستدایە، چەندجارێکیش ئەو سوپایە لە دژی کورد لەو پارێزگاکە بەکارهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا تەقینەوەکەی سووریا سەرکۆنە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و کونسوڵخانەکەمان لە هەولێر کراوەن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە کۆدەبنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە