
ڤلادیمێر پوتن بە جلی سەربازییەوە سەردانی بنکەی سەربازی کۆرسکی کردووە. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دوای پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی کاتی و ڕازیبوونی ئۆکراینا، تاوەکو ئێستا هەڵوێستی کۆتایی ڕووسیا ڕوون نییە و لیستێکی داواکاری پێشکەش بە واشنتن کردووە.
وێنە گەورەکە: لەسەر پێشنیازی ئەمریکا، ئۆکراینا ڕازی بووە بە ئاگربەستی 30 ڕۆژەی لەگەڵ ڕووسیا، تاوەکو ئێستا مۆسکۆ هەڵوێست و وەڵامی ڕوون ڕاناگەیەنێت، وتەبێژی کریملن وەڵامی ڕووسیا پەیوەست دەکات بە پەیوەندی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن ڕایگەیاند:" لە چەند ڕۆژی دهاتوودا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک پوتن و دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دەدرێت و بڕیار لەسەر ئاگربەستی کاتی دەدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ترەمپ و دەستپێکردنی گفتوگۆکان ڕووسیا چەند داوکاریەکی پێشکەش کردووە وەک پێشمەرجی ڕاگرتنی جەنگ و لە ئێستادا ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکەن ئەو داوکاریانە لە شێوەی لیستی مەرج و داوکاری ڕووسیا بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەستی 30 ڕۆژە پێشکەش بە هاوپەیمانی ناتۆ و واشنتن کراوە و گرینگترینیان ئەم داواکاریانە لە خۆ دەگرێت:
٠ ڕەتکردنەوەی داوای ئۆکراینا بۆ ئەندامبوون لە هاوپەیمانی ناتۆ.
٠ دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ دوورگەی کریما وەک بەشێک لە خاکی ڕووسیا.
٠ دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمەکانی لۆگانسک، دۆنێتسک، زاپارۆژیا، و خێرسۆن وەک بەشێک لە خاکی ڕووسیا.
٠ ڕاگرتنی فراوانبوونی هاوپەیمانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی سنورەکانی ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا