وەزارەتی پەروەردە گرێبەستی زیاتر لە شەش هەزار و 500 مامۆستا نوێ دەكاتەوە
- کوردستان
- 13 ئازار

دوو مامۆستا بە دیار قوتابیانەوە لە ناو هۆڵی تاقیکردنەوەدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە گرێبەستی سەرووی شەش هەزار و 500 مامۆستا نوێ دەكاتەوە كە لەسەر میلاكی پەروەردەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دامەزراون.
وێنە گەورەكە: بەپێی فەرمانێكی وەزاریی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا كەوتووە، دوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە نوێكردنەوەی گرێبەستی دامەزراندنی شەش هەزار و 589 كەس بە ناونیشانی مامۆستا لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، سنووری پەروەردەكانی (ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، دەربەندیخان، سەید سادق، پێنجوێن، دوكان، چەمچەماڵ، شارباژێر، قەرەداغ، شارەزوور) بۆ ماوەی یەك ساڵ.
نووسراوی فەرمی: بەپێی فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پەروەردە، ئەو مامۆستایانەی گرێبەستەكانیان نوێ دەكرێتەوە، مەرجە هیچ مووچەی دیكەی حكومییان نەبێت و بەردەوامیش بن لەسەر كار، هەروەها داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان نەكردبێت بۆ سنووری پەروەردەی پارێزگایێكی دیكە مەگەر بە هۆكارێكی گونجاو و ناچاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






