دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بەهای ملیارێک دینار دەرمان بە تەندروستیی هەولێر دەبەخشێت
- تەندروستی
- 14 ئازار

ساما بەرزنجی، وەزیری تەندروستی - موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆکی ڕێکخراوی کۆڵەک
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆڵەک، بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە بەهای ملیارێک دینار پێشکەش بە تەندروستیی هەولێر کرد.
وێنە گەورەکە: دەزگای خێرخوازی بارزانی لەچوارچێوەی کارە مرۆییە بەردەوامەکانی، بڕی 75 پالێت دەرمانی فرەجۆری لە 42 ئایتمی جیاواز بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەخشی کە پێکهاتووە لە دەرمانە ئازارشکێنەکان، دژە هەوکردن، دژە بەکتریا، دژە هەستیارییەکان و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ژیناو.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند،
- بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆڵەک، هاوکاربووین بۆ گەیاندنی دەرمان و کۆمەکی تەندروستی بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر.
- دووپاتیشی کردەوە دەزگاکە هەمیشە بەهەستی نیشتمانپەروەر و مرۆڤدۆستییەوە بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتە جیاوازەکان بەتایبەتتر بۆ پەنابەرانی نێو کەمپەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکارییە پزیشکییەکانی ڕێکخراوی کۆڵەک بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایگەیاند،
- "ئەو کۆمەکەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر دەگەیێنین کە لە بەشێکیان کەموکوڕی لە پێداویستییە پزیشکییەکان هەیە".
- دەزگای خێرخوازی بارزانی ھەموو کات پێشەنگ بووە لە گەیاندنی کۆمەک و ھاوکاری بۆ کەرتی تەندروستیی و کەرتەکانی تر بێ جیاوازی، بۆیە شایەنی سوپاس و پێزانینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش