سیاسەتمەدارێکی عێراقی: پێشێلکاری لە ناوچە سوونییەکان لە کەناراوەکانی سووریا زیاترە
- عێراق
- 14 ئازار

مشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆکی پارتی وەتەن
ئاڤا نیوز
سیاسەتمەدارێکی عێراقی چەندین پێشێلکاری گرووپە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمە" ئاشکرا دەکات و دەڵێت " ئەو پێشێلکارییانەی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە سووننەنشینەکان کردوویانە زۆر لەوانە زیاترە کە لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویاندا .
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، جارێکی تر شەڕ و ئاڵۆزی ناوخۆیی لە کەناراوەکانی تەرتوس و لازقیە لە نێوان پاشماوەکانی ئەسەد و هێزە ئەمنییەکانی سووریا ڕوویدا، بەگوێرەی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوەکو ئێستا چەندین کۆمەڵکوژی لە پارێزگاکانی تەرتووس، لازقییە و حەما تۆمارکراون.
لێدوانی فەرمی: مشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراقی و سەرۆکی پارتی وەتەن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند:
٠ گرووپە چەکدارە تایفەگەرییەکان بە بیانووی ڕزگارکردنی ناوچە سووننەنشینەکانی عێراق چەندین کۆمەڵکوژی ترسناکیان لە بیابانی دۆر، عامرییەی فەلوجە، خەتفا و ڕەزازە ئەنجامداوە.
٠ پێشتر لەسەردەمی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە زیاتر لە 1000 هاووڵاتی سڤیل، زۆربەیان لە هۆزی جومەیلە بوون، لەسەر دەستی ئەو گرووپە چەکدارانە لە سێدارەدراون.
٠ تۆماری ڤیدیۆیی لەبەردەستدایە، تێیدا چەندین گەنج لەبیابانەکاندا گوللـەباران دەکرێن و لەهەمان شوێن لەچاڵ دەنرێن، ئەمەش هاوشێوەی ئەوەیە کە لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویدا .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





