
سەرۆكوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ژنانى کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان دووپات دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ژنانى کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفرازییان بۆ دەخوازم، هەمیشە پشتیوانیی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندرووست. سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامەکەیدا وای نووسیوە.
زانیاریی زیاتر: هەر لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران بارزانیدا هاتووە: لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانیی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شادیدا بژین .
هەشتی مارس لە چییەوە هاتووە؟
ساڵی 1857 دا و لە ڕۆژی هەشتی مانگی سێ دا ئەو ژنانەی لە یەکێک لە کارگەکانی ڕستن و چنین لە نیویۆرک کاریان دەکرد ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی پارەی کارکردن و کەمکردنەوەی کاتی کارکردنیان، بەڵام لە کاتی ئەم خۆپیشاندانانەدا بەشێک لە ژنانی خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە لەو وڵاتە دەست بەسەر کران و هەندێکیان بریندار و هەندێکی دیکەیان کوژران، ئەم خۆپێشاندانە بووە ڕۆژێکی مێژوویی.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ڕۆژەی بە فەرمی ناساند
لە ساڵی 1921 ڕۆژی هەشتی مارس وەک ڕۆژێکی تایبەت بە ژنان لە جیهاندا ناسێنرا و ساڵی 1978 بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕۆژی هەشتی مارس تایبەت بە ژنان دیاریکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە دهۆک وازی لە حزبەکەی هێنا و بووە پارتی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسیاسێڵ چووە کتێبی گینسەوە





