
قەیسی وشککراوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
تورکیا دوای ئەوەی جۆرە قەیسییەک هەناردەی ئەڵمانیا دەکات و دوای پشکنینی لەلایەن کوالێتی کۆنترۆڵی ئەو وڵاتەوە دەرکەوتووە ماددەی ئەفلاتۆکسینی ژەهراویان تێدایە بووە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، هەر بۆیە ڕەوانەی تورکیای کردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تورکیا چەند جۆر بەرهەمی خواردن و میوە ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات و خواستی بازاڕی ئەو وڵاتەن پڕدەکاتەوە، بەڵام بەم دواییانە چەندین جۆر بەرهەم لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە ڕەتکراوەتەوە بەبیانووی ئەوەی شیاوی بەکارهێنانن و خواردن نین.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە دواین ڕاپۆرتی سیستمی ئاگادارکردنەوەی خێرای کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ خۆراکدا هاتووە ، ئەو جۆرە قەیسییەی تورکیا بۆ ئەڵمانیای ناردووە، بڕێکی زۆر ماددەی ئەفلاتۆکسین و ئۆکراتۆکسینی تێدایە، کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات، هەر بەو هۆیەوە ڕەتکراوەتەوە و نێردراوەتەوە بۆ تورکیا.
زیانە تەندروستییەکان: ئەفلاتۆکسین، ماددەیەکی ژەهراوی و شێرپەنجەییە کە لە ژینگە گەرم و شێدارەکاندا گەشە دەکات و لە ڕێگەی خۆراکەوە زۆر دەبێت لە جەستەی مرۆڤدا، ئەم ماددەیە بە چەندین شێوە خۆراک پیس دەکات لەگەڵ خواردنی بەردەوامی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






