ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە خەڵکی کوردستان بە ڕووداوێکی خەمناک شۆک بووە. ڕووداوەکە ئەوەندە قێزەون و دڕندانە بوو، لە میدیا جیهانییەکانیش باس کرا. ئاڤا وەک یەکەمین میدیا لە زاری بکوژەکەوە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا وەک یەکەم میدیا چاوپێکەوتن لەگەڵ د.سیروان مەحموود دەکات، ئەو پزیشکەی چوار ئەندامی خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد. بۆ یەکەمجار لە زاری خۆیەوە چیرۆک و هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات چۆن دەستی چووەتە خوێنی کەسە ئازیزەکانی.
زانیاریی تایبەت: لەبەرئەوەی هاوژینەکەی خیانەتی لێ قبوڵ نەکردووە، پزیشکەکە ئەم کۆمەڵکوژییەی کردووە.
چی ڕوویدا: د. هەرێم کەمال برای هاوژینی دکتۆری بکوژ لەفەیسبووکی خۆی باسی ئەو کاتەی کردووە ئەم دکتۆرە بە دەمانچەوە خۆی کردووە بە ماڵەکە و یەک یەک کوشتوونی، دوایین قسەی باوکیان ئەوە بووە، کە بەپێکەنینەوە وتوویەتی: خۆ هەموومانی کوشت.
زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا چووە بۆ گرتووخانەی ئاسایش بۆ لای، دکتۆرەکە ویستوویەتی تەوقە لەگەڵ ڕزگار بکات، ئەویش تەوقەی لەگەڵ نەکردووە و پێی وتووە هێشتا دەستت خوێنەکەی پێوەیە چۆن تەوقەت لەگەڵ دەکەم و چۆن لە ڕووت دێ قسە بکەیت.
لێدوانی فەرمی: د.سیروان مەحموود وەکو خۆی بۆ ئاڤا دەڵێت: ئەو کاتەی دوای ڕووداوەکە سواری ئۆتۆمبێلەکەی بووە، یەکسەر پەشیمان بووەتەوە.
باسی پەیوەندی خۆی و کوژراوەکانیش دەکات و دەڵێت: لەنێو زاواکان خەسوو و غەزوورم منیان لە هەموویان زیاتر خۆشدەویست و ڕێزیان دەگرتم، ئێستا زۆر پەشیمان و خەجاڵەتم.
یەکەم جار نەبووە هەڕەشەی کوشتنی لە ماڵە خەزووری بکات، د.سیروان وەک خۆی دەڵێت پێشتریش ترساندوونی، بەڵام بە دەمانچەی ڕاستی نا، بەڵکو بە دەمانچەی چەرخ هەڕەشەی لێ کردوون.
باکگراوند: شەوی پێنجشەممە 13-3-2025، لە 13ی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، دکتۆرێک چووە سەر ماڵە خەزورانی لە هەولێر، هاوسەرەکەی خۆی، خوشکی هاوسەری، خەزوور و خەسووی کوشت. دواتر لە لایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





