فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ کێشەی خانووەکانی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکرێت
- کوردستان
- 15 ئازار
ئاڤا نیوز
کەسووکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەتایبەت ئەوانەی سوودمەند نەبوون لەوەرگرتنی زەوی، داوای تەواوکردنی پڕۆژەی دابینکردنی زەوی و پێشینە دەکەن بۆ تەواوکردنی خانووەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەیەک بۆ دروستکردنی 407 خانوو بۆ کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجە هەبوو کە لە ساڵی 2014ەوە بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە کە بە پێی پڕۆژەکە، بڕیار وابوو هەر کەسێک 23 هەزار دۆلاری پێ بدرێت بۆ دروستکردنی خانووەکەی، ئەویش بە سێ پێشینە:
- پێشینەی یەکەم پێنج هەزار دۆلار
- پێشینەی دووەم 10 هەزار دۆلار
- پێشینەی سێیەمیش هەشت هەزار دۆلار
ئەمەش بزانە: سەرەتا 31 کەس پێشینەی یەکەمی وەرگرت. دواتر 263 کەسی دیکەش چەکی پێشینەی یەکەم و دووەمیان وەرگرت. هاوکات دواجار 113 کەسی دیکە هەر سێ پێشینەکەیان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کاتی سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، یادداشتێکیان دایە سەرۆکوەزیران، ئەویش ڕەزامەندی لەسەردا کە پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پارێزگای هەڵەبجە تەواو بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، پارەکە زۆرە و ئێمەش بودجەی پێویستمان نییە بۆیە داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە پارەی پڕۆژەکە بخرێتە سەر وەزارەتی شەهیدان، کە تا ئێستا نەکراوە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤامیدیا لە هەڵەبجە پەیوەندی بە ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی وەزارەتی شەهیدان کردووە،ئەویان وتی، گوتی دەرخستەیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە تا پارەی پڕۆژەکە بخرێتەوە سەر وەزارەتەکەیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت