
بازاڕی قەیسەری هەولێر؛وێنە، محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و هەوڵدەدرێت بەر لە جەژن بازاڕەکە بەڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بازاڕی قەیسەریی هەولێر، لەلایەن باندێكی سەر بە پەكەكەوە سووتێنران و بەهۆیەوە سەدان دووکان سووتان و خاوەنەکانیان بە سەدان هەزار دۆلار زیانیان بەرکەوت، دواتر بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژهنكردنهوهی تەرخان کرا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە کۆتا ڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری نزیکبوونەینەتەوە و دەمانەوێت بەر لە جەژن تەواوی دووکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێتەوە و دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئومێد خۆشناو دەشڵێت:
-کاسبکارانی بازاڕەکە، لە باجی 50٪ی ساڵێک و 100٪ـی ساڵێکی دیکە بەخشران.
-خاوەن دووکانەکان لێخۆشبوونیان لە پارەی خاشاک بۆ کراوە.
-هاوکاریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاسبکارانی بازاڕەکە دابەشکراوە و کەمترین هاوکاری دوو ملیۆن و زۆرترین هاوکاری زیاتر لە 20 ملیۆن دینار بووە.
ئەمەش بزانە: دوای نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، بەشی سەرەوەی کە 50 دووکان لەخۆی دەگرێت و پێشتر داخرابوو، بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە، هاوکات پێشنیازکراوە میوانخانەیەکی تایبەت بە حکومەت لە بازاڕەکە بکرێتەوە و لەوێ پێشوازی لە شاند و نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






