
بەرهەمی کحولی
ئاڤا نیوز
فرانسوا بایرۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا هەڵە بووە لە سەپاندنی باج لەسەر بەرهەمی کحولی ئەمریکا لە وەڵامدانەوەی باجەکانی ئەمریکادا، داواش دەکات لەسەر سەپاندنی باجەکان گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن، چونکە زیان بە بەرهەمی کحولی فەرەنسا دەگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باجی زیادەی لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بۆ ئەمریکا سەپاند، ئەمەش کاردانەوەی یەکێتی ئەوروپای لێکەوتەوە و باجیان لەسەر بەرهەمی کحولی ئەمریکا سەپاند، ڕۆژی دواتر ترەمپ باجی لەسەر بەرهەمە کحولییەکانی فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا سەپاند.
لێدوانی فەرمی: فرانسوا بایرۆ ڕایگەیاند، ڕەنگە کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەڵە بووبێت لە سەپاندنی سزا لەسەر بەرهەمی کحولی ئەمریکا و ئەوان خوێندنەوەیان بۆ لیستی سەپاندنی باجەکان نەکردووە.
٠ ترسمان هەیە جارێکی دیکە بەرهەمە کحولییەکانی فەرەنسا بە ئامانج بگیرێن، چونکە پێشترین بەهۆی ناکۆکییەکانی یەکێتی ئەوروپا و چین زیان بەو کەرتەی وڵاتەکە کەوتووە لەبەرامبەر سەپاندنی باج لەلایەن یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی چین.
ئەوەش بزانە: ئەمریکا گەورەترین هاوردەکاری کحولە لە جیهاندا، ساڵانە بە بەهای 4.9 ملیار دۆلار هاوردە دەکات، لەلایەکی دیکەوە هەناردەکردنی کحولی ئەمریکا لە پلەی پێنجەمی هەموو وڵاتاندایە و بەهاکەی دەگاتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار.
باکگراوند: لە ساڵی 2018 تا 2021، کاتێک بۆ یەکەمجار باجی 25% لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە وەڵامی باجەکانی ترەمپ لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم بەرزکرایەوە، هەناردەکردنی بەرهەمی کحولی ئەمریکی بۆ یەکێتی ئەوروپا بەڕێژەی 20% دابەزیوە، لە 552 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 440 ملیۆن دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی درا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
میری قەتەر: ئامانجی ئیسرائیل تێکدانی دانوستانەکانە
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی کوردستان دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
40 کاندیدی دیکە لە کێبرکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئاسایشی نیشتمانییەوە بۆ ئەوانەی واتسئاپ بەکاردەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
19 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکیی داوای ڕەزامەندی ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەردەلوولێک ژیان لە 10 شاری چین پەک دەخات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە