
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر نزیکەی 55 هەزار فۆڕمی زەوی داوە و ئەمڕۆ گەڕێنراوەتەوە وەزارەتی شارەوانی و لەوێشەوە ڕۆژانە ڕەوانەی شارەوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، خانەنشین لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەرسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر ناو و فۆڕمی نزیکەی 55 هەزار کەسی دیکەدا بۆ وەرگرتنی زەوی و ئەمڕۆ فۆڕمەکان گەڕێنراوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، و لەوێشەوە ڕەوانەی شارەوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت بۆئەوەی بەپێی زەوی بەردەست تیروپشک بۆ دابەشکردنیان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "فۆڕمی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جیادەکرێتەوە، هاوپێچی نووسراوی ڕێگەپێدان دەکرێت ڕۆژانە دەدرێت بەشارەوانییەکان، بۆ ئەوەی بە گوێرەی زەوی بەردەست تیروپشک بۆ دابەشکردنیان بکەن."
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، لەنێو ناوە گەڕاوەکاندا بۆ یەکەمین جار ناو و فۆڕمی نزیکەی هەشت هەزار خانەنشینانی تێدایە کە لەم پرۆسەیەی دابەشکردنی زەویدا یەکەمین جارە سوودمەند دەبن، ناوەکانی دیکەش نزیکەی 20 هەزار فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و ئەوانی دیکەش سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و چەند وەزارەت و فەرمانگەیەکی دیکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






