سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ بڕگە دەکرێت
- کوردستان
- 18 ئازار

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ وێنەکە، ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی سێ بڕگە دەکرێت کە یەکێکیان دامەزراندنی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکانە بۆ ساڵی 2024.
وێنە گەورەکە: سبەی چوارشەممە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ، ڕێککەوتی 19ـی 3ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەکە، بە سێ بڕگە گفتۆگۆ لەسەر بابەتی درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی سەدا 20ـێ سزای هاتووچۆ و کێشەی مووچە و دامەزراندنی چەند توێژێک دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لەو بڕگانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆیە بۆ درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی 20%ـی سزای سەرپێچیی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە لە 1-1-2025 تاوەکو 30-06-2025 .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕگەی دووەم یەکلاییکردنەوەی کێشەی ئەوانەیە کە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام لە ڕێکەوتی 01-07-2024ـەوە مووچەیان بۆ نەبەستراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەممووز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات بابەتی پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی 2024، بڕگەی سێیەمی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





