
ساتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆگرامی "ئی" هەڵسەنگاندن فراوانتر دەكات و لەمەودوا نمرەی سەرجەم قوتابیان بە تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ش لە پرۆگرامەكە ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی پەرورەدە ئەپڵیكەیشنی "ئی" هەڵسەنگاندنی لە هەردوو سیستمی iOS و Android خستووەتە كار، ئەم خزمەتگوزارییە ڕایەڵەی پێوەندیی نێوان قوتابخانە و بەخێوكاری قوتابیان پتەوتر و ئاسانتر دەكات، ئەمڕۆ وەزارەتەكە ڕایگەیاند، چەند گۆڕانكارییەكی لە پرۆگرامەكە لە بەرژەوەندیی قوتابی و دایك و باوكان و مامۆستایان كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: ئێستا نوێترین ڤێرژنی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە، کە چەندین بابەتی نوێی تێدا دانراوە، جیا لەوەی بابەتەکانی دیکە وەک خۆیان ماون کە (نمرەی قوتابی) و (هەڵسەنگاندنی قوتابی) و (ئەرکی ماڵەوە) و ( خشتەی وانەکانی هەفتە) و ( کاتی تاقیکردنەوەکان) و (وریاکەرەوەکان) ئەم بابەتانەش زیادکراون لە ڤێرژنی نوێدا.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە دەشڵێت:
- ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان زیادکراوە و دانراوە، کە چەندین کۆرسی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان ئامادەکراوە.
- بەدواداچوونی نوسراوەکان زیادکراوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی (وەزارەتی پەروەردە)، دەتوانن لەڕێگەی نووسینی ژمارەی نوسراوەکەیان و ژمارەی مۆبایلەکەیان گەڕان بکەن بۆ مامەڵەی نوسراوەکانیان لە وەزارەت.
- نمرەی قوتابییان بە تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەییشەوە لە ئەپڵیکەیشنی (ئی- هەڵسەنگاندن) ڕادەگەیێنرێت.
- بۆ مامۆستایان و قوتابیان (ڕێنمایی خێزان) زیادکراوە و دانراوە، دایک و باوک دەتوانن سوودمەند بن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەیان دەکەن.
باكگراوند: ڕۆژی 13-1-2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی نوێی بۆ كەرتی پەروەردە بەناوی ئی- هەڵسەنگاندن ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






