سەرۆک بارزانی لە نەورۆزی ئامەد: هیوادارین لە زووترین کاتدا ئۆجەلان ئازاد بکرێت
- کوردستان
- 21 ئازار

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی لە ئاکرێ
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزە پەیامیک ئاراستەی گەلی کورد دەکات و دەشڵێت: هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 21ـی3، گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز ئامەدی باکووری کوردستان بە ئامادەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی بەڕێودەچێت و پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە تێدا دەخوێندرێتەوە لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
پەیامی فەرمی: دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی:
-نەورۆز بۆ گەلی کوردستان بەهار و نوێبوونەوە، ڕۆشنایی و ئازادییە.
-نەورۆز واتای ژیانێکی تازە و موژدەی سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکی و زوڵمدا دەدات.
-بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆەوە پیرۆزبایی لە خانەوەدای سەربەزری شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەم.
-پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوانە دەکەم کە نەورۆز بەشێکە لە مێژوو و کولتوور و داب و نەریتیان.
-پیرۆزبایی نەورۆز لە ڕەوەندی کوردی و لەو ملیۆنان کوردە دەکەم کە بەهەستێکی بەرزەوە، دوور لە خاک و نیشتمان جەژنی نەورۆز بە بەرزی ڕادەگرن و بەهاکانی بە هەموو جیهاندا بڵاو دەکەنەوە.
-پێیان دەڵێین ئێوە هەمیشە لە هزر و ویژدانی ئیمە دان، خۆشی و جەژنەکانتان درێژکراوەی خۆشی و جەژنەکانی ئێمەیە.
-جێگەی شانازییە دەبینن لە نەورۆزدا دەست لەناو دەست ئاڵای ئازادی و شکۆ بەرز دەکەنەوە.
-زۆر خۆشحاڵم کە سبەی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئاهەنگێکی گەورە بۆ نەورۆز ساز دەکرێت و سۆزی خۆتان بۆ وڵاتەکان دووپات دەکەنەوە، ئێوە دەنگ و ڕەنگی گەلەکەتانن و دەستخۆشیتان لێدەکەم.
-لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا بە شانازییەوە جەخت لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و پەیامی ئاشیخوازانەی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
-لەو سۆنگەیەوە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا دەکەین.
-هیوادارین لە نزیکترین کاتدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت.
-ئاشتی بە تاکە ڕێگەی ڕاستی و دروستی تێپەڕاندنی کێشەکان دەزانین.
- هیوادارین کۆتایی بە ئێش و ئازارەکانی کورد لە سووریا بێت.
- کورد بە هەڵوێستی هاوبەش و ئاشتیانە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی سووریا بگەنە ئەنجامێک لە خزمەتی هەموو لایەکدا بێت.
-هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ بێتە دەستپیکێک بۆ ئاسودەیی و خۆشی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی.
-ئەو نەورۆزە و هەموو جەژنەکانیان لە کامەرانی و بەختەوەری بەڕی بکەن.
- ئومێد دەخوازم گەلانی ناوچەکە لە ژێر ئارامی و سەقامگیریدا، لە کەشێکی ئاشتی و برایەتیدا بژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






