
گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە فەرمی داوایەکی پێشکەش بە هاوتا ڕووسییەکەی کردووە سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد بە مەبەستی دادگاییکردنی لە خاکی سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2024-12-08، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد، سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ڕووسیا هەڵات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی "عەرەبییە" و "حەدەس" کردووە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، داوایەکی فەرمی پێشکەش بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە تاوەکو بەشار ئەسەدی ڕادەست بکاتەوە بۆ ئەوەی لە خاکی سووریا دادگایی بکرێت.
لەلایەکی دیکە: سەرەتای ئەم مانگە ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە کە شەرع داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی لە ڕووسیا کردووە کە لەلایەن بەشار ئەسەدەوە لە مۆسکۆ نێردراون.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەبارەت بە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد لەلایەن مۆسکۆوە بە دیمەشق، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ڕووسیەوە ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە ڕووسیا ڕازی نابێت بە ڕادەستکردنەوەی ئەسەد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لەمیانی سەردانێکی شاندی ڕووسیا بۆ دیمەشق کاربەدەستانی سووریا پرسی گەڕانەوەی ئەسەدیان بۆ سووریا تاوتوێ کردووە. بەگوێرەی یەکێک لە سەرچاوەکان، کاربەدەستانی سووریا لە کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێریان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسیان لەوە کردووە کە گەڕانەوەی ئەسەد بەربەستێکی گەورە نییە لەبەردەم بوونیادنانەوەی پەیوەندییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






