
وێنەی ئاگرەكە- شەوكەت قادر- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت 14 تیم سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نزيک کاتژمێر 7:00 ئاگر لە کۆگایەکی ديکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر کەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: ئاگرەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و ئەگەر بەمجۆرە کاری لەسەر نەکەین تەواوی بازاڕەکە دەگرێتەوە چونکە ئاگرێکی لوتکەیی بووە، تیمەکانمان زیادکردووە و ئێستا 14 تیممان سەرقاڵی ئاگرەکەن.
زانیاریی زیاتر: لەهەوڵی داپۆشینی ئاگرەکەداین چونکە کۆگایەکی گەورەیە و چەندین جۆر موادی تێدایە و زیانی گیانی نەبووە و زیانە ماددییەکانیش دەبێت بە ڕاپۆرتێک دواتر ئامادەبکرێت.
لەلایەكی دیكەوە: نوێنەری ئەو كۆگایەی ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە، بە ڕزگار كۆچەر پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: دوای بەرگری شارستانی ڕاستەوخۆ پەیوەندیم بە تۆوە كرد، زیانی ئاگركەوتنەوە لە كۆگاكەش زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





